• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سەبارەت بە هاوکاری‌ کۆمەڵایەتی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (مووچەی‌ کەمئەندامان):

بەناوی‌ خوا
سەبارەت بە هاوکاری‌ کۆمەڵایەتی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (مووچەی‌ کەمئەندامان):

١ـ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت ئاگاداردەگەین کە لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە هەردوو رۆژی‌ شەممەو یەکشەممە (٤و ٥ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢٠)، هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانیان (مووچەکانیان) دابەش دەکرێت‌و هیچ کێشەیەک نیەو سەرجەم فەرمانگەکانمان و گەنجینەو بانکەکان کاری‌ پێویستیان ئەنجامداوەو دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ئاسانکاری‌ پێویست بکەن بۆ ئەو مەبەستە.

٢ـ ئەو بەڕێزانەی‌ لە نێوان شارو شارۆچکەکاندا هاتوچۆ دەکەن بۆ وەرگرتنی‌ مووچەکانیان، بە ناسنامەکانیان کارئاسانیان بۆ دەکرێت‌و ڕێگەیان پێ دەدرێت لەو دوو رۆژەدا بگەنە ئەو بانکەو فەرمانگەیەی‌ مووچەکەی‌ تێدا دابەش دەکریت.

٣ـ تەنها لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین (قەزاکانی‌ ڕانیەو قەڵادزێ) لە ڕۆژی‌ شەممە دابەش ناکرێت‌و هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت با ڕۆژی‌ یەکشەممە، ٥ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢٠ سەردانی‌ لیژنەکان بکەن بۆ وەرگرتنی‌.

٤ـ داوا دەکەین هەموو لایەک پابەندی‌ ڕێنماییەکانی‌ خۆپارێزی‌ لە نەخۆشی‌ کۆرۆنابن‌و قەرەباڵغی‌ دروست نەکەن، ئەوەش بۆ پاراستنی‌ خۆیان‌و هاووڵاتیانیش.

لەگەڵ رێزدا

عومەر گوڵپی‌
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
٣ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢٠


03/04/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.