• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان ده‌كات



به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌ردوولا، وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان ده‌كات .

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 11ی‌ ئایاری‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن نوعمان عه‌بدوڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ سێكته‌ره‌كانی‌ منداڵپارێزه‌وه‌ پێشوازی‌ كران .

له‌و دیداره‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ خزمه‌تكردن به‌ منداڵان كرا له‌ نێوان دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوی‌ ناوبراودا له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ كۆتاییشدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ش‌و سێكته‌ره‌كانی‌ منداڵپارێزی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ كاره‌كانیان بینی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ لێكردن .


11/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.