• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ژیار جەلال: هیچ کێشەیەک لە چاودێری‌ منداڵان و بەساڵاچوواندا نییە و بە دڵسۆزى کارمەندان و بەرپرسانى ماڵەکان لە ئەرکەکانمان بەردەوامین


سەبارەت بە شێوازو توانای‌ کارکردنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بۆ چاودێری‌ بەساڵاچووان و مندڵان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز مافناس ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" به‌ خۆشحاڵیه‌و سه‌ره‌ڕای‌ گیرو گرفته‌كان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كه‌می‌ میلاك‌و هێندێك گرفتی‌ داراییی‌ه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هه‌وڵ‌و هیممه‌تی‌ دڵسۆزان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌ ڕێگه‌ شه‌ش ماڵ‌و هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵانه‌وه‌ كاره‌كانی‌ خۆی له‌ كاتی‌ ڕێكاره‌كانی‌ خۆپارێزی‌ له‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنا ڕاده‌په‌ڕێنێت‌و شوكر بۆ خوا ئاستی‌ كاركردنیش له‌ ئاستێكی‌ زۆر باشدایه‌" سەبارەت بە ڕێکارەکانى خۆپارێزیش وتى:" ئەوەى پێویست بووە کردوومانە".
 
سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌و توانای‌ چاودێری‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ وتی‌:" هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانه‌وه‌ نییه‌، ئه‌گه‌رچی‌ ئێمه‌ پێمانخۆشه‌ و كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ كه‌ماتربن كه‌ به‌ ناچاری‌ پێویستیان به‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ هه‌موو دۆخه‌كاندا هیچ گرفتێكمان نه‌بوه‌و هه‌ر منداڵ‌و به‌ساڵاچوویه‌ك پێویستی‌ به‌ چاودێری‌‌و ماڵه‌كانی‌ ئێمه‌ بووبێت، ئه‌وه‌ به‌دڵنییاییه‌وه‌ لای‌ ئێمه‌ حه‌وێنراوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام خزمه‌ت كراوه‌، واته‌ هیچ منداڵ‌و به‌ساڵاچوویه‌ك نییه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیدو ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین".

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵانیش، به‌ڕێز خاتوو ژیار جه‌لال وتی‌:" هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان له‌ ئێسته‌دا ده‌وام‌و شێوازی‌ كاركردنی‌ زیادكراوه‌و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا هه‌موو ڕۆژانی‌ هه‌فته‌‌و له‌ سه‌عات هه‌شت نیوی‌ هه‌ر ڕۆژێك بۆ شه‌شی‌ ئێواره‌ په‌یوه‌ندی منداڵان‌و خێزانه‌كانیان وه‌رده‌گرێت‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی‌ منداڵان ده‌كات".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ پێنج ماڵی‌ منداڵان (ساوایان، نه‌جه‌وانانی‌ كوڕان، منداڵانی‌ كوڕان، نه‌وجه‌وانانی‌ كچان)و ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ (به‌ساڵاچووان‌و یه‌كه‌ی‌ په‌ككه‌توته‌) و هێڵی‌ (116)ی‌ منداڵان به‌رده‌وامه‌ له‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ بواری‌ چاودێری‌ و له‌خۆگرتنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچوواندا.


30/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.