• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئه‌م هاووڵاتیانه‌ ده‌كات

له‌ په‌یامێكیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌ت له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ ئاره‌زوومه‌ندان له‌ هه‌ر بوارێكدا ئه‌ركیان پێ بسپێردرێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێنمایی‌‌و بڕیاره‌كانی‌ خۆپارێزی‌ له‌ كۆرۆنا خۆبه‌خشانه‌ خزمه‌ت بكه‌ن.

ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌:

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێز

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ڕێوشوێنەکان و ڕێنماییەکانی‌ خۆپارێزی‌ لە نەخۆشی‌ کۆرۆنا، و سه‌ختبوونی‌ ئه‌ركه‌كان، ناو به‌ناو هاووڵاتیانێكی‌ خۆشه‌ویست‌ و ویژدان زیندوو و خواو خه‌ڵك ویست، هەروەها کارمەندانێکی‌ خانەنشین، هەروەها کارمەندانێک کە لە ئەرکدا نین بەهۆی‌ جۆری‌ کارەکانیانەوە، په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ ده‌كه‌ن‌و ئاماده‌یی‌ ده‌رده‌بڕن له‌ هه‌ر بوارێكدا بتوانن خۆبه‌خشانه‌ خزمه‌ت بكه‌ن‌و ده‌ستبارمان له‌گه‌ڵ بگرن.

ئه‌زیزان: هه‌ڵوێستی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌مجۆره‌ی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هاووڵاتیانی‌ پارێزگایه‌كی‌ خۆشه‌ویستی‌ وه‌ك سلێمانی‌ لانكه‌ی‌ چاكه‌كاران‌و خۆنه‌ویستان چاوه‌ڕوانكراوه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانم سوپاسی‌ هه‌ستی‌ به‌رزتان بكه‌ن‌و پێتان ڕابگه‌یه‌نم كه‌ هه‌ر كات پێویست بوو به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سود له‌ توانای‌ پڕ شكۆی‌ ئێوه‌ وه‌رده‌گرین، دڵنیاین هه‌ڵوێستی‌ ئێوه‌ له‌ دۆخێكدا په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانمان ده‌كات له‌ ناخێكی‌ پاك‌و گه‌وهه‌ر ئاساوه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت‌و له‌ گه‌لێكی‌ مسوڵمان‌و نیشتیماندۆست هه‌ر ئه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، سوپاس بۆ ئێوەو سوپاس بۆ هەموو چاکەکارێک کە لەم دۆخەدا وەک خۆر وزەی‌ ژیان دەبەخشێت.

خوای‌ گه‌وره‌ ئێوه‌و گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو گه‌لانی‌ دونیا بپارێزێت‌و دوور له‌ ده‌ردو به‌ڵا بن‌و چاوی‌ یه‌ك به‌ یه‌كتان ماچ ده‌كه‌م.

براتان
عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌
27ی‌ 3ی‌ 2020  



27/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.