• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و له‌ ژیانی‌ داڵده‌دراوان ده‌پرسێته‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 26ی‌ 3ی‌ 2020، له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌دواداچوون بۆ دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفته‌كان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوونی‌ بۆ ژیانی‌ سودمه‌ندان كردو گوێی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌دواداچوونی‌ بۆ ژیانی‌ ژنانی‌ داڵده‌دراو كردو گوێی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیانه‌ گرت، هه‌روه‌ك به‌دواداچوونی‌ پلانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ ڕێوشوێنه‌كانی‌ خۆپارێزی‌ له‌ په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆنای‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ كاروباری‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ماڵه‌كه‌بوو.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌ پێشكه‌ش به‌ سودمه‌ندان‌و ستافه‌كان كردو ده‌ستخۆشی‌ لة به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و سه‌رجه‌م ستاف‌و كارمه‌ندان كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ شایسته‌ ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن‌و كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.


26/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.