• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ پەیوەندی‌ بە هێڵی‌ (١١٦)ی‌ منداڵانى سلێمانیەوە دەکات‌و دەستخۆشیان لێ دەکات

ڕۆژی‌ پێنجشەممە، ٢٦ی‌ ٣ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز م.کوێستان موحەممەد، وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ لە ڕێگەی‌ ژمارە (١١٦)ەوە پەیوەندی‌ بە هێڵی‌ فریاکەوتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ ١١٦)ەوە دەکات‌و دەستخۆشیی‌ لە کارەکانیان دەکات.

پەیوەندییە تەلەفونیەکەی‌ بەڕێز وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ بەشێکە لەو سەردان و بەدواداچوونانەی‌ کە بەردەوام بۆ دامەزراوە جیاجیاکانی‌ وەزارەتی‌ دەکات، و لە پەیوەندییەکەیدا دەستخۆشی‌ لە بەرپرسی‌ هێڵی‌ (١١٦)و کارمەندانی‌ کرد، هەروەها دەستخۆشی‌ لە بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌‌و بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ کرد کە بەرنامەی‌ کارکردنی‌ هێڵەکەیان بەجۆرێک گۆڕیوە کە لەکاتی‌ ڕێنماییەکانی‌ خۆپارێزی‌ نەخۆشی‌ کۆرۆنادا، باشتر خزمەت بە منداڵان و خێزانەکانیان بکات و بە درێژایی‌ ڕۆژو لە هەفتەیەکدا حەوت ڕۆژ وەڵامی‌ پەیوندییەکان بدەنەوە.

هێڵی‌ گەرمی‌ فریاکەوتنی‌ منداڵان یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتیەو لە ئێستەدا لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هەموو ڕۆژانەی‌ هەفتەو بەدرێژایی‌ ڕۆژ وەڵامی‌ پەیوەندی‌ منداڵان‌و خێزانەکانیان دەداتەوەو هاوکارییان دەبێت لە چارەسەرکردنی‌ کێشەکانیان و فریاکەوتنی‌ دۆخی‌ نەخوازراوی‌ منداڵان.
 


26/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.