سلێمانی: ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشی تالاسیمیا، به ئاماده‌وونی نه‌خۆشانی تالاسیمیاو كه‌س‌و كاریان‌و به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی شاری سلێمانی، ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو .
پاشنیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه، 8ی ئایاری 2016، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی تالاسیمیاوه كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستان، به ئاماده‌بوونی نه‌خۆشانی تالاسیمیاو ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی له‌نێویاندا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، عومه‌ر گوڵپی‌و ته‌ندروستی سلێمانی، د.میران ، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هۆڵی سلێمانی پاڵاس به‌ڕێوه‌چوو .
له بۆنه‌كه‌دا وتاری كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیا خوێنرایه‌وه، هه‌روه‌ها سیمینارێك له‌باره‌ی نه‌خۆشی تالاسیمیاو ئاستی نه‌خۆشییه‌كه له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری تالاسیمیا له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا پێشه‌شكرا، له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك گۆڕانی پێشكه‌ش كران .
جێی ئاماژه‌یه له كوردستان زیاتر له 2000 منداڵی نه‌خۆشی تالاسیمیا هه‌ن كه نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ت به خوێنه‌و هه‌تا ئێستا له‌كوردستان توانای چاره‌سه‌ری نییه‌و حكومه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ژماره‌یه‌ك منداڵی بۆ چاره‌سه‌ر ناردووه‌ته ده‌ره‌وه، له ئێسته‌شدا دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چاندنی مۆخی ئێسك له سلێمانی له قۆناغی كۆتایدایه كه ده‌بێته تاكه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و بواره‌هه‌ستیاره له هه‌موو عێراقدا .
|