عومەر گوڵپی: ئامادەکاری دەکەین بۆ کردنەوەی ماڵێکی تایبەت بە لەخۆگرتنی منداڵان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه به‌هۆی كۆرۆناوه ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 23ی 3ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز ژیار جه‌لال مسته‌فا، ڕێوشوێنه‌كانی دروستكردنی ماڵێكی تایبه‌ت به له خۆگرتنی منداڵان به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه تاوتوێ كرد‌و پێكه‌وه گفتوگۆی به‌رنامه‌و پلانه‌كانیان كرد كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشنیاركراون.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ڕێكخراوی یونسێف كرد كه به‌باشی به‌ده‌م پلانه‌كه‌وه هاتوونو به شێوه‌یه‌كی كرداری هه‌نگاویان بۆ دروستكردنی ماڵێك بۆ له‌خۆگرتنی منداڵان به‌هۆی كۆرۆناوه ناوه‌و هیوای خواست هیچ منداڵێك پێویستی پێی نهبێتو هیچ خێزانێك له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان‌و ته‌واوی دونیا به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه منداڵه‌كانیان بێ سه‌رپه‌رشت نه‌بن.
جێی ئاماه‌یه له ئێسته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف كارده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵێك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك بێت كه به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی نه‌خوازراو ببێته‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ك پلانێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌گه‌ری دۆخی نه‌خوازراو.
|