شانزەى سێ ... ڕۆژى شەهیدان و کارەساتى هەڵەبجەمان لە یاد ناچێت
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە
(با) قەڵەمەکەی ڕفانم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل، فڕین وشەکانم
...
پانزەی مانگ بوو
(سیروان) قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی، شیعرەکانم
...
شانزەی مانگ بوو
ئاخ شانزەی مانگ،
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێوەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک (هەڵەبجە) وشک بووبوون
پەنجەکانم.
شێرکۆ بێکەس، ١٩٨٨
|