• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ساڵاچووانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچوانی‌ سلێمانی‌ له‌ دۆخێكی‌ ئاساییدا ژیانی‌ خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن

"به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌"
به‌ساڵاچووانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچوانی‌ سلێمانی‌ له‌ دۆخێكی‌ ئاساییدا ژیانی‌ خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 14ی‌ 3ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچوانی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

ئاماجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ ژیانی‌ به‌ساڵاچووان‌و باشی‌‌و به‌رده‌وامی‌ خزمه‌تگوزاری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ته‌ندروستی‌ بۆ به‌ساڵاچوان، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز فه‌ره‌یدون عه‌زیز، توێژه‌ری‌ ئێشكگر له‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان باسی‌ ده‌وامی‌ ماڵه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ گرتنه‌به‌ری‌ خۆپارێزی‌ كرد بۆ پاراستنی‌ به‌ساڵاچووان.

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووانی‌ كرد له‌ یه‌كه‌ی‌ ئاسایی‌ كه‌ (25) به‌ساڵاچوو له‌ خۆده‌گرێت‌و یه‌كه‌ی‌ به‌ساڵاچووانی‌ په‌ككه‌وته‌ كه‌ (27) به‌ساڵاچوو له‌ خۆ ده‌گرێت‌و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ ژیان‌و ته‌ندروستی‌‌و ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ پرسییه‌وه‌.

هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر شایسته‌ به‌رنامه‌ی ده‌وام‌و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان داڕشتووه‌و ڕێوشوێنی‌ پێویستیان بۆ پاراستنی‌ به‌ساڵاچووان له‌ په‌تای‌ كۆرۆنا گرتووته‌ به‌ر، هه‌روه‌ك پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ به‌ساڵاچووان‌و ماڵه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه‌.


14/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.