هه‌ڵمه‌تێكی ڕشاندن بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه ده‌چێت
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 11ی 3ی 2002، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به هاوكاری ڕێكخراوی (ناز) هه‌ڵمه‌تێكی ڕشاندنی له ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌برد به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سه‌رجه‌م ژوورهكانو شوێنه گشتییه‌كان به مه‌واددی پاككه‌ره‌وه‌و دژه ڤایرۆس ڕشاندنیان بۆ كرا به جۆرێك نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌شێكه له ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی كه ماوه‌یه‌كه له ژێر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
|