وێنه‌كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك حاجی سالار ئه‌حمه‌د شاسوار، له مه‌ڕاسیمی كۆتایی پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به هاوكاری ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له ڕۆژی 28ی 2ی 2019
به‌بۆنه‌ی دروستكردنی پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی كۆرۆنا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بروسكه‌یه‌كی سوپاس و دەستخۆشى ئاراسته‌ی كاك حاجی سالار ئه‌حمه‌د شاسوارو هاوكاره‌كانی ده‌كات كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
برای به‌ڕێز كاك حاجی سالار ئه‌حمه‌د شاسوار
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
به خۆشحاڵیه‌وه بینیمان ده‌ستی خێرخوازانه‌ی به‌ڕێزت‌و كاك حاجی ئاكۆو ژماره‌یه‌كی تر له چاكه‌كارانی شار‌و پارێزگاکەمان له بواری ته‌ندروستیدا بوویه هۆی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی (65) قه‌ره‌ویڵه‌یی تایبه‌ت به چارەسەری نه‌خۆشانی كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا، ئه‌م كاره خێرخوازییەی جه‌نابت‌و هاوكاره‌كانت سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌ییه‌كه‌ی له ڕووی هه‌ستی مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه‌و ئاینیه‌وه، به‌رنامه‌و پلانتان له خێرا ته‌واوكردنیدا نمونه‌یه‌كی جوانی گه‌وره‌ی پێكشه‌ش به كوردستان كرد له بواری ته‌واوكردنی پڕۆژه‌و پیشاندانی توانای مرۆڤ‌و كۆمپانیای خۆماڵی كاتێك ئیداره‌یه‌كی دڵسۆزانه‌یان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و هاوپیشه‌كانمان له‌كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه پیرۆزه‌و له خوای گه‌وره ده‌پارێینه‌وه ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه به پابەندی هەموو لایەک بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە بە زوویی كۆتایی پێبێت‌و هیچ نه‌خۆشێك پێویستی پێی نه‌بێت‌و له داهاتوودا له بواری تردا پڕۆژه‌كه خزمه‌ت بكات.
دووباره ده‌ستتان خۆش بێت‌و خوای گه‌وره ئه‌م كاره پیرۆزه بكاته به‌ره‌كه‌ت له ماڵ‌و منداڵتاندا، و وه‌ك هه‌میشه نمونه‌تان زۆربێت له دڵسۆزی‌و نیشتیماندۆستی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
براتان
عومه‌ر گوڵپی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
10ی 3ی 2020