كۆبوونه‌وه‌ی نائاسیی ئه‌نجومه‌نی فراوانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 4ی 3ی 2020، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی بهرپرسو به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌ندامانی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نائاسیی ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ساڵی (2020) به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كارمه‌ندی نمونه‌یی بۆ ساڵی 2019 به میكانیزمێكی شه‌فاو دیار‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ دیاریكرا، دیاریكردنی ئه‌و كارمه‌نده نمونه‌ییه له‌سه‌ر خواستی ده‌سته‌ی دهستپاكیو له ڕێگه‌ی پارێزگای سلێمانیه‌وه بوو، ئه‌وه‌ش پاش ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی گونجاوو دانانی پێوه‌رو كاندیدكردنی كارمه‌ندان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا سه‌رجه‌م بهشو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پیاچوونه‌وه به كاره‌كانی ساڵی (2019) بكهنو هه‌ر كێشه‌یه‌ك به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه تا 1ی 4ی 2010 بیخه‌نه به‌رنامه‌ی كاریانو جه‌ختی لێ بكه‌نه‌وه بۆ جێ به‌جێكردن.
|