به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له كار‌و ساڵانی خزمه‌تی سامانه مرۆییه‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێكده‌خات .
ڕۆژی سێشه‌ممه، 3ی ئایاری2016، به ئاماده‌بوونی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئه‌لوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له‌و كارمه‌ندانه‌ی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو كه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا خانه‌نشین بوون یان كۆچی دواییان كردووه .
له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا باسی له بایه‌خی سامانی مرۆیی‌و به‌هره‌و توانانی كه‌سانی به ئه‌زموون كرد، هه‌روه‌ك به بایه‌خ‌و ڕێزه‌و ده‌ستخۆشی له ساڵانی خزمه‌ت‌و كاری دڵسۆزانه‌ی ئه‌وان كرد له خزمه‌تكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاكاندا له سنوری پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ك جه‌ختی له گرنگی كار‌و دڵسۆزی نواندن كرد له پێشخستنی وڵات‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا .
له كۆتاییدا دیداره‌كه‌دا، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه به‌شداربوون له بۆنه‌كه‌دا، كه بریتیبوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه :
1ـ فاتمه حه‌سه‌ن سه‌عید (ماڵی نه‌وجه‌وانانی كوڕان) .
2ـ پرشنگ حه‌مه‌ئه‌مین كه‌ریم (ماڵی نه‌وجه‌وانانی كچان).
3ـ خوالێخۆشبوو فه‌هیمه ئه‌حمه‌د كه‌ریم ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی)
4ـ ئه‌میره موحه‌ممه‌د حسه‌ین (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/ ڕانیه)
5ـ جه‌بار فه‌قێ ساڵح (یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی).
6ـ كوێستان ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی سلێمانی).
7ـ خوالێخۆشبوو میران فایه‌ق سه‌عید (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی).
8ـ خوالێخۆشبوو ئه‌ڵماس كه‌مال حامید (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی).
9ـ نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د محیه‌دین( توێژه‌ر له دایه‌نگه‌ی به‌كره جۆر).
10ـ عه‌لی حه‌سه‌ن زۆراب (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی).
11ـ ئه‌ڵماس ئه‌مین ئه‌حمه‌د(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی).