• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سیمینارێكی‌ بۆ به‌ڕێوبه‌ری‌ دایه‌نگه‌كان سازكرد

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 25ی‌ 2ی‌ 2020، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌ده‌یی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ستا به‌ سازدانی‌ سیمینارێكی‌ تایبه‌ت به‌ ناسین‌و چۆنیه‌تی‌ خۆپارێزی‌ له‌ نه‌خۆشیی‌ كۆرۆنا كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.عه‌بدولفه‌تاح هه‌ورامی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ وترایه‌وه‌.

له‌ پێشه‌كی‌ سیمیناره‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوورو هیوا سه‌عید، ئامانجی‌ سیمیناره‌كه‌و سیاسه‌تی‌‌و ڕێنمایی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌ و پاشان به‌ڕێز د.عه‌بدولفه‌تاح، هه‌ورامی‌، له‌ ماوه‌ی‌ (90) خوله‌كدا سیمینارێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر ناسینی‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنا و چۆنیه‌تی‌ خۆپاراستن بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌.

له‌و سیمیناره‌دا به‌ڕێز د.عه‌بدولفه‌تاح، ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ هێنده‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ به‌رانبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌و ڤایرۆسه‌كه‌ گرنگه‌ هێنده‌ ترس‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ترس‌و بیم خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ناكات‌و پێویسته‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌كان منداڵان‌و دایك‌و باوكیان وشیاربكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر پاك‌و خاوێنی‌‌و چۆنیه‌تی‌ خۆپارێزی‌‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تێكه‌ڵی‌ زۆرو دروست مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێك كه‌ گومانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی‌ لێ كرا.


25/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.