یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاهێنانی (سهركردایهتیكردنه فه‌رمانگه) به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه، 25ی 2ی 2020، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی ڕاهێنانێكی سێ ڕۆژی بۆ ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رسی سه‌نته‌رو یه‌كه‌ی كارگێڕی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
ڕاهێنانه‌كه به ناونیشانی (سه‌ركردایه‌تیكردنی فه‌رمانگه)یه‌و ئامانجی ڕاهێنانه‌كه باشتركردنی ئه‌دای دامه‌زراوه‌كان‌و په‌یڕه‌ویكردنی له سیستمێكی پێشكه‌وتووی به‌ڕێوه‌بردن به ئامانجی هێنانه‌دی ئامانجی فهرمانگهكانو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕه‌زامه‌ندی هاووڵاتیان له كارمهندانو باشتر سودوه‌رگرتن له توانا ماددی‌و مرۆییه‌كانی فه‌رمانگه‌كان.
ڕیاره ڕاهێنانه‌كه سێ ڕۆژ بخایهنێتو پاش كۆتاییهاتنی بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به به‌شداربووان بدرێت‌و له ئاینده‌شدا ژماره‌یه‌كی تر له به‌رپرسانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌مان ڕاهێنان وه‌رگرن.
|