به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: پاك‌و خاوێنی‌و گوێڕایه‌ڵی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌ركێكی ئاینی‌و نیشتیمانیه له هه‌ر كاتێكدا
ڕۆژی دووشه‌ممه، 24ی 2ی 2020، سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له نه‌خۆشی كۆرۆنا، به‌ڕێز م.عومه‌رگوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندی به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان سه‌باره‌ت بۆ خۆپارستن له نه‌خۆشی كۆرۆناو هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی:" خۆپاراستن و پاك ڕاگرتنی خۆمان و دهرووبهرمانو دامه‌زراوه‌كان‌و سودمه‌ندان، ئه‌ركێكی ئهخلاقیو ئاینی‌و نیشتیمانیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌گه‌رێكی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناش نه‌بێت".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌شدارییان كرد‌و بهبایهخهو له پابه‌ندی به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانیان ڕوانی.
|