• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو


ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 2ی‌ ئایاری‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و سه‌رجه‌م به‌شه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدان كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ گرێدا .

له‌و كۆبوونه‌وه‌ ئاساییه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد، له‌ وته‌كه‌یدا هیوای‌ خواست به‌زوویی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ كار كاربكه‌ن بۆ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان‌و چاودێریی‌ خێزان، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانی‌ خۆی‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌ر ئه‌ركێكی‌ به‌ دڵسۆزانه‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌باره‌ی‌ كاركردن بۆ كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێریی‌ خێزان له‌و ئه‌ركانه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ .

له‌ درێژه‌یدا، ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كارو چالاكییه‌كانی‌ دوو مانگی‌ ڕابردووی‌ به‌شه‌كانی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌ كرد، هه‌روه‌ها پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ پێویست بۆ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانی‌ داهاتوو دانرا، به‌تایبه‌ت له‌ چۆنییه‌تی‌ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌ی‌ كاركردن بۆ هێنانه‌دی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ گونجاو له‌گه‌ڵ توانای‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ بینا حكومی‌‌و ئه‌هلییه‌كاندا، له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست گیرایه‌ به‌ر .


02/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.