سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 24ی 2ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌رگوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به‌سه‌رپه‌رشتی كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان‌و سه‌رۆكی زانكۆكان له پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن‌و گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانهبوون كه ده‌بنه هۆی دووربوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان‌و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌موو كۆكبوون له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری تهندروستیو پاك‌و خاوێنی هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی ده‌زگاو ناوه‌نده جیاجیاكانه‌وه.
|