له سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی، سیمینارێک له‌باره‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 20ی 2ی 2020، به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێز م.ئاراس ناسر، بەرپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌هاوكاری م.میدیا حسێن، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسی بینای سه‌رنته‌ری ئۆتیزم، سیمینارێكی تایبه‌ت به (ته‌ندروستی ده‌روونی) له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.ماجید ئه‌سعه‌د) مامۆستای زانكۆ‌و پسپۆڕی ده‌روونی به‌ڕێوه‌چوو.
سیمیناره‌كه تایبه‌ت بوو به ستاف‌و ڕاهێنه‌رو توێژه‌ره‌كانی سه‌نته‌ری ئۆتیزم‌و نوێنه‌ری ستافه‌كانی په‌یمانگای هاناو ئاوات‌و ڕووناكی‌و هیواو تیایدا له ماوه‌ی سێ كاتژمێردا گرنگترین بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار بە بواری ته‌ندروستی ده‌روونی كه پێویستن ستافی په‌یمانگاکان پێی ئاشنا بن، وترایه‌وه.
ئه‌م سیمیناره، به‌شێكه له پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە بواری ڕاهێنان‌و گرنگیپێدان بە توانای ستاف و دامەزراوەکان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ستافه‌كان‌و باشتركردنی ئه‌دای په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان‌و باشتر خزمه‌تكردنی منداڵان له هه‌موو بواره‌كاندا.
|