• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خشته‌ی‌ خواردنی‌ دایه‌نگه‌كان داده‌ڕێژێته‌وه‌


"ڕه‌وچاوی‌ بڕی‌ پێویستی‌ خواردن بۆ ژیانێكی‌ ته‌ندروست ده‌كرێت"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خشته‌ی‌ خواردنی‌ دایه‌نگه‌كان داده‌ڕێژێته‌وه‌ 

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 20ی‌ 2ی‌ 2020، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان حه‌لیمه‌ فه‌تاح، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و شه‌وبۆ موحه‌مه‌د ئه‌مین، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دكتۆره‌ بینایی‌، پسپۆڕی‌ خواردن‌و نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ خشته‌ی‌ خواردنی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ لایه‌نه‌ باشه‌كانی‌ خشته‌ی‌ ئێسته‌ی‌ خواردنیان كردو لە ته‌ندروستی‌، بڕی‌ پێویستی‌ خواردن بۆ منداڵ، لایه‌نی‌ كرداری‌ جێ به‌جێكردنی‌ خشته‌ی‌ خواردنه‌كه‌ له‌ دایه‌نگه‌كانیان کۆڵیەوە، هەروەها لەسەر هەر کەم و کورتییەک کە هەبێت لە ڕووی‌ جۆرو بڕەوە هەڵوێستەیان کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی‌ پێویست بوو بۆ خشته‌یه‌كی‌ خواردنی‌ پێویست‌و ته‌ندروست بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ بڕیاری‌ له‌باره‌وه‌ درا و بڕیاروایە لە ئایندەیەکی‌ نزیکدا گشتاندنی‌ پێ بکریت.

لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بەڕێوەبەری‌ دایەنگە بەشداربوون بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان و سودوەرگرتن لە ئەزموونیان لە دایەنگەکاندا.


21/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.