• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوویه‌وه‌

"كۆبوونه‌وه‌كه‌ داوایه‌ك ئاراستەی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دەکات"
لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوویه‌وه‌

وه‌ك به‌رنامه‌ی‌ بۆ دانرابوو، ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 20ی‌ 2ی‌ 2020، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیاچوونه‌وه‌ به‌ پلانی‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ پڕۆژه‌كه‌ كراو گفتوگۆی‌ ئه‌و زنجیره‌ ڕاهێنانه‌ چڕوپڕه‌ كرا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مسته‌ر ۆڵته‌ر، شاره‌زای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ بواری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ به‌رنامه‌ی‌ دووه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان ئه‌و په‌یوه‌ندی‌و ئاماده‌كارییانه‌ی‌ باس كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ یونسێف ئه‌نجامدراون بۆ پشتیوانی‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ شه‌ش مانگی‌ داهاتوو، هه‌روه‌ها باس له‌ ڕێگرییه‌كانی‌ چۆنیه‌تی‌ ئه‌زموونكردنی‌ جێگیركردنی‌ كت‌و پڕو چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان كرا، له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوو چه‌ند زنجیره‌ به‌رنامه‌و ڕاپۆرتێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌وه‌، داوا له‌ خێزانه‌كانی‌ نیشته‌جێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بكرێت كه‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بێنه‌ پێش‌و به‌شداربن له‌و كاره‌ مرۆیی‌‌و ویژدانیه‌ گرنگه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هاناوه‌چوونی‌ منداڵێك كه‌ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كێشه‌ یاساییه‌كانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ باس كران كه‌ به‌هۆی‌ نادیاریی‌ دایك‌و باوك یان یه‌كێكیان یان هه‌ڵنه‌گرتنی‌ به‌رپرسیارێتی‌ یاسایی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ ڕوو له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ڕێز خاتو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و كارمه‌ندانی‌ یاسایی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌دواداچوونی‌ ته‌واو بكه‌ن بۆ هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی‌ ناسنامه‌ی‌ منداڵان‌و یه‌لاكردنه‌وه‌ی‌، له‌ كاتی‌ یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانیش دۆسیه‌كه‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ و به‌دواداچوونی‌ پێویست.

لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌ خێزانی‌ جێگرەوە له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ مانگانه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئه‌ندامیه‌تی‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌:(ئاراس ناصر/ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ژیار جه‌لال/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، موحه‌ممه‌د عه‌لی‌/ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، پشتیوان موحه‌ممه‌د/ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌سه‌ندكاری‌‌و سكرتێری‌ لیژنه‌، ڕه‌یچڵ نیوتن/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێكخراوی‌ ستێپی‌ به‌ریتانی‌، ڕه‌وا به‌هزاد/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌كانی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ).

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، یه‌كێك له‌ كاره‌ گرنگه‌كانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ سلێمانی‌‌و كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی‌ خێزانی‌ شایسته‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ناچار ده‌بن ڕوو له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان بكه‌ن، بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆیه‌ له‌ بینای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات 8.30 بۆ 3.00 ی‌ پاشنیوه‌ڕۆو هه‌فتانه‌ش له‌ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌، ده‌وامی‌ ئاسایی‌ ده‌كرێت‌و پێشوازی‌ له‌ و خێزانانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌. 


21/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.