• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومەر گوڵپی‌: له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیمان جێگه‌ی‌ شانازییه‌و چه‌ند قات باشتره‌ له‌ ژیانی‌ زۆرێك له‌ گه‌لانی‌ دونیا

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 12ی‌ 2ی‌ 2020، له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ بێ سنوری‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕ تی‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان و ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ هاتنه‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ ڕوونكرده‌وه‌.

له‌ میانه‌ی‌ به‌شداری‌ به‌رنامه‌كه‌یداو له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ بۆچی‌ هاووڵاتیان هاتنه‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان به‌ عه‌یبه‌ ده‌زانن؟ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" عه‌یبه‌بوونی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان دوو دیوی ئه‌رێنی‌‌و نه‌رێنی‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ پاك‌و پارێزراوه‌و خێزان یه‌كگرتووه‌و شیرازه‌ی‌ خێزان به‌هێزه‌و گه‌وره‌و بچوك هه‌یه‌و ڕێزی‌ باوك‌و باپیرو دایك‌و داپیر ده‌گیرێت‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هێزان، له‌م ڕوه‌وه‌ هه‌ر به‌ڕاستیش وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی‌ هاووڵاتیه‌ بێ خانه‌و لانه‌كان به‌راورد بكه‌ین به‌ ژماره‌ی‌ كۆی‌ دانیشتووان، به‌ به‌راورد به‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ بێ ماڵ‌و حاڵن له‌ زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ دونیا ئه‌وه‌ ده‌بینین گه‌له‌كه‌مان له‌ دۆخێكی‌ زۆر باشی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدایه‌و له‌م ڕوه‌وه‌ پێویسته‌ شانازی‌ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كێشه‌مان نییه‌، به‌تایبه‌ت كاتێك خۆمان به‌راورد ده‌كه‌ین به‌ ژیانی‌ پێشینه‌كانی‌ خۆمان، هه‌روه‌ها لایه‌نێكی‌ تری‌ نه‌رێنیشی‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆرێك له‌ به‌ساڵاچوان له‌ دۆخێكی‌ خراپی‌ ژیاندان‌و كه‌س‌و كارو نه‌وه‌كانیان نه‌ ڕێگه‌ ده‌ده‌ن خه‌ڵك له‌ ڕێی‌ خوا خزمه‌تیان بكات نه‌ ڕێگه‌ش ده‌ده‌ن بێنه‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان خزمه‌ت بكرێن".

هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ پێویستیان به‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانه‌ هه‌موویان ده‌رنه‌كراون‌و به‌هۆكاری‌ جیاجیای‌ كێشه‌ی‌ كۆمم ڵایه‌تی‌‌و هێندێكیش هه‌ژاری‌‌و هێندێك نه‌بوونی‌ كه‌س‌و هێندێكی‌ تر به‌رده‌ستنه‌بوونی‌ منداڵ‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كان ناچارن په‌نا بهێننه‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان.

سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و ئاسته‌كه‌ی‌ له‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" سه‌ره‌ڕای‌ كێشه‌ی‌ بودجه‌و قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و كه‌می‌ میلاك، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان له‌ ئاستێكی‌ باشدایه‌ ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری‌ چاكه‌كارنی‌ وڵاته‌كه‌مان كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كه‌لێنه‌كان".



14/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.