له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوو له پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافدا، بینای دایه‌نگه‌ی چوارچرا به‌كرێدرا
سه‌عات (10)ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 13ی 2ی 2020، له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه،و به ئاماده‌بوونی چوار هاووڵاتی كێبڕكێكار بینای دایه‌نگه‌ی (چوارچرای نوێ) به كرێ درا.
له‌باره‌ی پرۆسه‌كه‌وه به‌ڕێز مافناس هیوا ڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به كرێدانی بینای دایه‌نگه‌ی چوارچرا له شاری نیشته‌جێبوونی چوارچرای نوێ به سایتی فه‌رمیمانی ڕاگه‌یاند:" زیادكردنه‌كه به پێی یاسای ژماره (32)ی ساڵی (1986)ی به‌كرێدانی داراییه گوازراوه‌و نه‌گوازراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌و بۆ ئه‌و هاووڵاتیه ده‌رچووه كه به شێوه‌ی ئاشكرا‌و به ئاماده‌بوونی كێبركێكاری تر زۆرترین نرخی پێشكه‌شكرد، كۆتا نرخیش بریتبوو له ساڵانه‌ی 52 ملیۆن دینار، ئه‌مه له كاتێكدا نرخی خه‌مڵێنراو له ڕێگه‌ی لیژنه‌وه 40 ملیۆن دینار بوو، واته 12 ملیۆن زیاتر له‌و نرخه‌ی كه خه‌مڵێنرابوو".
له‌باره‌ی شه‌فافی‌و ڕوونی پرۆسه‌كه‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌كرێدانی بیناكه وتی:" ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌موو كاره‌كانمان به شێوه‌ی ئاشكرا ئه‌نجام ده‌ده‌ین‌و بانگه‌وازی به‌كرێدانی ئه‌م بینایه‌ش پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی، له سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیشمان بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه نزیكه‌ی دوو مانگ پێش ئێسته‌ش هه‌مان پرۆسه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام پرۆسه‌ی به كرێدانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی ده‌رچووبوو یه‌كلا نه‌بوویه‌وه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌م‌و نه‌ویستنی له‌لایه‌ن كه‌سی دووه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان چوار هاووڵاتی ئاماده‌بوون‌و بیناكه به كرێده‌درێت به‌و هاووڵاتیه‌ی زۆرترین نرخی پێشكه‌شكردووه له‌و مه‌زاده ئاشكرایه‌دا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، له‌ناو بینای دایه‌نگه‌كه له شاری چوار چرا به‌ڕێوه‌چوو و ده‌رفه‌تی كشانه‌وه‌ش نییه له پرۆسه‌كه‌و مه‌زادی كۆتا بوو".
جێی ئاماژه‌یه مه‌رجی به‌شداری كێبڕكێكه بریتی‌بوو له دانانی بارمته‌ی یاسایی‌و پاشان پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی بیناكه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت ته‌نها بۆ دایه‌نگه به‌كاریبهێنێت‌و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دایه‌نگه‌ی تێدابێت.
|