• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ده‌زگای‌ ژیان بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ سوپاسی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌كات


ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 13ی‌ 2ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ بۆ كاروباری‌ كارگێڕی‌‌و و نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌ دیوان‌و و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچون، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ ژیان بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان م.سه‌ڵاح عارف ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌و د.جه‌مال عومەر، سەرپەرشتیاری زانستی‌و د. شەریف جەودەت بەڕێوەبەری لقی سلێمانی دەزگاکە.

لە چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی‌ ده‌زگای‌ ژیان، خه‌ڵاتی‌ سوپاس‌و ڕێزلێنانی‌ خۆیان‌و چه‌پكه‌ گوڵی‌ ڕێزو وه‌فایان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كرد له‌ پای‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و ئاسانكارییان بۆ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوو سه‌ركه‌وتنی‌ پڕۆژه‌ی‌ كلینیكی‌ ڕاهێنانه‌وه‌ی‌ قوربانیانی‌ توندوتیژی‌ له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ، له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ كرد له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كردوویه‌تی‌ به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ زانیوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردنه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ قوربانیانی‌ توندوتیژی‌، هه‌روه‌ك خه‌ڵاته‌كه‌شی‌ به‌ خه‌ڵات بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندان سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ زانی‌.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كارو ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كاندا، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ بڕیاروایه‌ ڕه‌شنوسی‌ یاداشتنامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو لادا ئاماده‌بكرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ كاركردنی‌ پێكه‌وه‌یی‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ ڕاهێنان‌و گۆڕینه‌وه‌ی‌ شاره‌زایی‌ و پاراستنی‌ قوربانیانی‌ توندوتیژی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند ڕاهێنانێكی‌ ئاست به‌رز بۆ كارمه‌ندانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌ت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.


13/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.