به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌كانی شاری گۆیژه‌و گوندی ئه‌ڵمانی به‌سه‌ركرده‌وه
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتی جهگرافیانو بۆ دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تی منداڵان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌كانی شاری گۆیژه‌و گوندی ئه‌ڵمانی به‌سه‌ركرده‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 13ی 2ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و حه‌لیمه فه‌تاح، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی شاری گۆیژه‌و گوندی ئه‌ڵمانی به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رماو بارینی به‌فرو دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌و دایهنگایانه له شاری سلێمانی كه به‌فرێكی زۆریان لێ ده‌بارێت.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما زۆر دابهزیبوونو به‌هۆی پێویستی دایك‌و باوكی منداڵ‌و بوون‌و به‌رده‌وامی ده‌وام، دایه‌نگه‌كان كراوهبوونو ژماره‌یه‌ك له منداڵیان له خۆگرتبوو، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و هاوڕیچكانی له‌و سه‌ردانه‌یدا دۆخی منداڵه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و دڵنیابوویه‌وه له سهلامهتیو ژیانیان له نێو دایه‌نگه‌دا، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له ستافی دایه‌نگه‌كان كرد كه ژینگه‌یه‌كی گونجاویان بۆ منداڵه‌كان ڕه‌خساندووه.
|