• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی‌ (سه‌رپه‌رشتی‌ و به‌دواداچوون‌و چاودێری‌) كۆ ده‌بێته‌وه‌

" جەخت لەسەر چاودێری‌ بەردەوام و هەڵس‌و كه‌وت به‌ پێی‌ یاساو ڕێنمایی‌ كرایه‌وه‌"
بەڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی‌ (سه‌رپه‌رشتی‌ و به‌دواداچوون‌و چاودێری‌) كۆ ده‌بێته‌وه‌

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 12ی‌ 2ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و حه‌لیمه‌ فه‌تاح، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و هیوا ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون، له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون‌و چاودێری‌ دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان كۆبوویه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كان كرد كه‌ له‌ زۆر به‌ كارایانه‌ ئه‌ركی‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێری‌‌و به‌دواداچوونی‌ كاری‌ دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌ لێكردن كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ كاركردنی‌ ئه‌واندا چه‌ندین كه‌م‌و كورتی‌ ڕاستكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌چنه‌ بواری‌ جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ سودمه‌ندان به‌ تایبه‌ت منداڵان له‌ دایه‌نگه‌و سه‌نته‌رو په‌یمانگاو ماڵه‌كان. 

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كاری‌ لیژنه‌كانی‌ وه‌بیری‌ ئاماده‌بووان هێنایه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ كاركردن به‌ پێی‌ بنه‌ماكانی‌ (یاساو ڕێنماییه‌كان)‌و به‌دیهێنانی‌ دادگه‌ری‌‌و یه‌كسانی‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ سودمه‌ندان.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌بیری‌ ئاماده‌بووانی‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ پێی‌ مه‌نتیقی‌ یاسا كارده‌كه‌ن‌و هیچ كات پێویست به‌ هێزه‌ كه‌سییه‌كان نییه‌و نابێت‌و پێویسته‌ هه‌مووان دوور كه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ ڕێڕه‌وی‌ كاری‌ لیژنه‌كان تێك ده‌دات و له‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌كان دووری‌ ده‌خاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ میكانیزمی‌ كاركردنی‌ دروسته‌وه‌ به‌ پارێزراو وه‌سف كرد.

هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه‌ی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ لێ كرده‌وه‌ بریتیبوو له‌ ڕێزگرتنی‌ ئه‌و لایه‌ن‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك مافێكی‌ دوو لایه‌نه‌ی‌ هه‌م كارمه‌ندانی‌ حكومه‌ت‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت چ كه‌رتی‌ گشتی‌ بێت یان كه‌رتی‌ تایبه‌ت.

یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كان كه‌ باسی‌ لێوه‌كرا بریتبوو له‌وه‌ی‌ پێویستی‌ زیادكردنی‌ سه‌ردانه‌كان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان سه‌رجه‌م به‌شه‌كان بوو بۆ سه‌رخستنی‌ كاری‌ لیژنه‌كان و زیادكردنی‌ ژماره‌ی‌ سه‌ردانه‌كان له‌ ساڵی‌ 2020دا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كانی‌ (سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ دایه‌نگه‌كان) و (چاودێری‌‌و به‌دواداچوونی‌ دامه‌زراوه‌كان)‌و (سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ سه‌نته‌ره‌كان) ئاماده‌بوون كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ پێی‌ سیستمێك ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.


13/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.