• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ مه‌ڕاسیمێكی‌ ڕێزلێنان بۆ (گروپی‌ به‌خشراوه‌كانی‌ خودا) ڕێكده‌خات

"كاریان شۆردن‌و جل‌و به‌رگ‌و چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ بێ خانه‌و لانه‌كانه‌"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ مه‌ڕاسیمێكی‌ ڕێزلێنان بۆ (گروپی‌ به‌خشراوه‌كانی‌ خودا) ڕێكده‌خات

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ مه‌ڕاسێمێكی‌ شایسته‌ بۆ ڕێزلێنان له‌ گروپی‌ (به‌خشراوه‌كانی‌ خودا) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌ كاره‌كانی‌ گروپه‌كه‌ كردو سوپاسی‌ كرد‌و وتی‌ :" كاره‌كانی‌ گروپی‌ به‌خشراوه‌كانی‌ خودا جێگه‌ی‌ سه‌رنج‌و تێڕامانی‌ ئێمه‌بوون كه‌ خۆی‌ له‌ شۆردن‌و جل‌و به‌رگ‌و به‌دواداچوونی‌ لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌ هاووڵاتیانی‌ بێ خانه‌و لانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ ڕێزو بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م گروپه‌ ده‌ڕوانێت‌و خۆشحاڵه‌ كه‌ ده‌بینێت له‌ كوردستان گه‌نجانێك خۆبه‌خشانه‌ ئاماده‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركێكی‌ گه‌وره‌و پیرۆزی‌ له‌مجۆره‌ ده‌بن كه‌ له‌لای به‌شێكی‌ زۆری‌ كۆمه‌ڵگه‌ فه‌رامۆشكراوه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ ڕێزو پێزانینه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌یان ده‌ڕوانین".

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كه‌یدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ گروپه‌كه‌و ئه‌رك‌و كاره‌ پیرۆزه‌كانیان ده‌ربڕی‌‌و هیوای‌ خواست نمونه‌ی‌ گه‌نجانی‌ له‌مجۆره‌ زۆربن له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا كه‌ به‌ كاره‌ جوانه‌كانیان بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ سودگه‌یاندن به‌ هاووڵاتیه‌كی‌ بێ خانه‌و لانه‌و فه‌رامۆشكراو، ئه‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بنه‌هۆی‌ بووژاندنه‌وه‌ی‌ ئومێدو هیوا له‌ نێو گه‌نجانی‌ وڵاته‌كه‌ماندا.

له‌لای خۆیه‌و به‌ڕێز كاك عوسمان سه‌رۆك‌و ڕێكخه‌ری‌ گروپی‌ به‌خشراوه‌كانی‌ خودا، زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرد بۆ ئه‌و مه‌ڕاسیم‌و ڕێزلێنانه‌ كه‌ مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ ئه‌وان‌و ته‌واوی‌ گروپه‌كه‌یه‌و نیشانه‌ی‌ دڵسۆزی‌‌و خه‌مخۆریان بۆ كارێك كه‌ مرۆڤبوون‌و مسوڵمانێتی‌‌و چاكه‌ی‌ گشتی‌ پێش هه‌موو شتێكی‌ تر ده‌خات.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی‌ گروپه‌كه‌ باسی‌ له‌ كاره‌كانیان كرد كه‌ له‌ ئێسته‌دا سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیان تێپه‌ڕاندووه‌و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ولێرو شاره‌كان تریش ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك باسی‌ له‌و ڕێگرییانه‌ كرد كه‌ دێنه‌ ڕێگه‌یان له‌ كاتی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیاندا، هه‌ربۆیه‌ پشتیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێزلێنانی‌ به‌ گرنگ زانی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسان كرد.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا ڤیدیۆی‌ یەکێک لە کارەکانی‌ گروپەکە نمایشکراو پاشان خەڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ بەڕێوەبەرایەتییان پێشکەشکرا.

گروپی‌ به‌خشه‌ره‌كانی‌ خودا، گروپێكی‌ خۆبه‌خشیه‌، ئه‌ركیان شۆردن‌و پاك‌و خاوێنی‌‌و جل‌و دابینكردنی‌ جل‌و به‌رگ‌و به‌دواداچوونی‌ لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ بێ خانه‌و لانانه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ ژیریی‌‌و ده‌روونی‌ درێژخایه‌ن ڕووبه‌ڕووی‌ دۆخێكی‌ كردوونه‌ته‌وه‌ خۆیان‌و خانه‌واده‌یان نه‌توانن به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانیان هه‌ستن له‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌داو له‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا گروپه‌كه‌ توانیویه‌تی‌ سود به‌ سه‌دان هاووڵاتی‌ بگه‌یه‌نێت له‌ شاره‌زوورو سه‌یدسادق‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و سلێمانی‌‌و ده‌وروبه‌ری‌‌و هه‌ولێرو له‌ ئێسته‌شدا به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ له‌ پارێزگای‌ دهۆك ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ ئه‌نجامبده‌ن.


06/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.