به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له شاندێكی بزافی ئاشتی ناوخۆیی ده‌كات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 5ی 2ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی پێشوازی له شاندێكی لقی سلێمانی بزافی ئاشتی ناوخۆیی كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان م.سه‌ربه‌رست، به‌رپرسی لق‌و م.عه‌بدوڕه‌حیم، به‌رپرسی په‌روه‌رده‌و خاتوو تانیا عه‌لی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان.
له دیدارێكدا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرا، به‌تایبه‌ت شاندی میوان ئاماژه‌یان به‌چالاكییه‌كانی ڕێكخراودا كه له پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاشتی‌و له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌ت لایه‌نه سیاسییهكانو كه‌مكردنه‌وه‌ی بهریهككهوتننه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و ئاشتی نێوان نه‌ته‌وه‌كانه.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پشتیوانی ته‌واوی خۆی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ بزافهكهو چالاكییه‌كانی دووپاتكرده‌وه له پێناو كوردستانێكی سهقامیگرو پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
|