بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بینای دایەنگەی چوارچرا بەکرێدەدات
پاش ئەوەی لە پرۆسەی زیادکردنی یەکەمجاردا، لە بەرواری (٥ی ١ی ٢٠٢٠) بەکرێدانی بینای دایەنگەی چوارچرای نوێ لەسەر هیچ کەس نەگیرسایەوە، بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ جاری دووەم بینای دایەنگەکە دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوەو هەرکەس ئارەزوو مەندە دەتوانێت بەشداربێت لەو پرۆسەیەدا کە لەبەرواری (١٣ی ٢ی ٢٠٢٠) لە ناو پرۆژەی چوارچرای نوێ‌دا بەڕێوەدەچێت.
دەقی بانگەوازەکە کە لە ڕۆژنامەی فەرمی ڕۆژانەش بڵاوبووەتەوە:
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی
سلێمانی
به‌شی یاسا
ژماره: 267
بانگه‌واز
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان هه‌ڵ ده‌سێت به ئه‌نجامدانی زیادكردنی ئاشكرا, به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی بینای چوارچرای نوێ كه ده‌كه‌وێته پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی (چوارچرای نوێ)وه، بۆماوه‌ی (1) یه‌ك ساڵ به‌پێی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی داراییه گوازراوه‌و نه‌گوازراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ژمارە (32)ی ساڵی(1986)، جا هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌یه له زیادكردنه‌كه با له ماوه‌ی (15) ڕۆژدا له ڕۆژی دوای به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه له رۆژنامه‌دا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بكات به‌مه‌به‌ستی بینینی بیناكه‌و دانانی بارمته‌ی یاسایی به‌بڕی (8500000) هه‌شت ملێون و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، وه زیادكردنه‌كه له‌ناو پڕۆژەی چوارچرای نوێ‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌شداربوو ده‌بێت مه‌رجه‌كانی خاوه‌ندارێتی‌و كردنه‌وه‌و به‌رێوه‌بردنی دایه‌نگه‌ی تێدابێت، وه ده‌بێت هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ی كۆتایی زیادكردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌گیرسێته‌وه به‌ڵێن بدات كه بیناكه ته‌نها بۆ دایه‌نگه به‌كاردەهێنێت وه ده‌ست به‌جێ داواكاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دایه‌نگه پێشكه‌ش بكات.
ڕووبه‌ری بیناكه (2004) دوو هەزارو چوار مه‌تر دووجایه‌و ده‌كه‌وێته ناو پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی (چوارچرای نوێ)وه بیناكه پێك هاتوه له (11) ژوور‌و (3)هۆڵ و (12) سه‌رئاوو (4) گه‌رماوو (1) چێشتخانه.
كرێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری و هه‌ر خه‌رجیه‌كی تر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی زیادكردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌گیرسێته‌وه.
عومه‌ر عبدولڵا فه‌تاح
بەڕێوەبەری گشتی