به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
"ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی كارمه‌ندان كرد‌و ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێدان"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه، 4ی 2 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رو بهرپرسو كارمه‌ندانه‌وه پێشوازیكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بهشو هۆبه جیاجیاكانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و چاوی به كارمه‌ندان كه‌وت،و له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكییه‌كانیان بوو.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان هێندێك ڕێنمایی پێویستی پێشكهشكردنو تیایدا جه‌ختی له پاراستنی سیستمی گشتی فه‌رمانگه‌و پاراستنی داتا‌و زانیارییه‌كان و گرنگیدان به دۆسیه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبهتهكانو ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان كرده‌وه.
|