به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ئه‌نجومه‌نی دایكان‌و باوكانی منداڵانی ئۆتیزم ده‌كات
ڕۆژی دووشه‌ممه، 3ی 2ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پێشوازیكرد له به‌ڕێزان (مافناس نشوان ڕه‌زا‌و م.ڕێبین خواڕه‌حم) كه به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دایكان‌و باوكانی منداڵانی ئۆتیزم سه‌ردانیان كردبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێزان باسیان له كێشه‌و گرفته‌كانی باوكان‌و دایكانی منداڵانی ئۆتیزم‌و كرد‌و ژماره‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك بیرۆكه‌یان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌مه‌به‌ست باشتركردنی دۆخی ژیانی منداڵانی ئۆتیزم‌و به‌ره‌وپێشبردنی كاری دامه‌زراوه‌كان‌و گۆڕینی ڕۆشنبیریی هاووڵاتیان به‌رانبه‌ر منداڵ‌و خێزانی ئۆتیزم، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرد كه به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا هه‌وڵده‌دات ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌و بواره‌دا باشتر بكات.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاش گوێگرتنی ته‌واو له خواست‌و داواكارییه‌كان‌و كێشه‌و گرفته‌كان، بێجگه له ده‌ستخۆشی له‌و ئه‌نجومه‌نه‌و نوێنه‌ره‌كانی كه باشتر ده‌توانن گیروگرفتی منداڵانی ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان بگه‌یه‌نن، به‌ڵێنیدا پاڵپشت‌و هاوكاریان بێت‌و به پێی توانا كار له‌سه‌ر بیرۆكه‌و كێشه‌و گرفته‌كان بكات كه پێویستیانه به هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری دامه‌زراوه جیاجیاكان هه‌یه.
|