• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

له‌ ئه‌نجامی‌ به‌دواداچوونی‌ لیژنه‌كانی‌ (سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون)ی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بەهۆی‌ بوونی‌ کەم و کورتی‌ و پابەند نەبوون بە سیستم و ڕێنماییەکانەوە، بەشی‌ دایەنگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، دایەنگەی‌ (لالە)ی‌ ناحکومی‌ لە گەڕەکی‌ شەهیدانی‌ سەرچنار بە سزای‌ (داخستن و وەرگرتنەوەی‌ مۆڵەتی‌ کارکردن) سزا دەدات و سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌)ش ئاراستەی‌ دایەنگەکانی‌ (لانیا، ئەژین، سۆز )ی‌ ناحکومی‌ دەکات.

به‌ پێی‌ نوسراوه‌كانی‌ ژماره‌ (191) له‌ به‌رواری‌ (16ی‌ 1ی‌ 2020) و (354) و (352) له‌ به‌رواری‌ 27ی‌ 1ی‌ 2020، هه‌رسێ دایه‌نگه‌ی‌ (لانیا)ی‌ ناحكومی‌ لە گەڕەکی‌ بەختیاری و (ئه‌ژین)ی‌ ناحكومی‌ لە گەڕەکی‌ هەوارە بەرزە و (سۆز)ی‌ ناحكومی‌ لە گەڕەکی‌ بەختیار سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌)یان ئاراسته‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به‌ بڕگه‌ی‌ (1) له‌ مادده‌ی‌ (14)ی‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان، ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ (2015)، به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ س(سیستم‌و ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان) و بوونی‌ كه‌م‌و كورتی‌ له‌ دایه‌نگه‌داو له‌ به‌رانبه‌ردا مۆڵه‌تی‌ (15) ڕۆژ دراوه‌ به‌و سێ دایه‌نگه‌یه‌ بۆ چاككردنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان.

هه‌روه‌ها به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ كارگێڕی‌ ژماره‌ (135) له‌ به‌رواری‌ (29ی‌ 1ی‌ 2020) دایه‌نگه‌ی‌ (لاله‌)ی‌ ناحكومی‌ داخراوه‌، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به‌ مادده‌ی‌ (14)ی‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان و به‌هۆی‌ بوونی‌ دوو سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌)و پابه‌ند نه‌بوونی‌ به‌ سیستم‌و ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ پێی‌ فه‌رمانه‌ كارگێڕییه‌كه‌ مۆڵه‌تی‌ (مانگێك) دراوه‌ به‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵانی‌ ئه‌و دایه‌نگه‌یه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كان بۆ دایه‌نگه‌ی‌ تر.

به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه‌كان ده‌كات‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئامارو داتاكانیش له‌ ساڵی‌ (2019)دا لیژنه‌كان (455) سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و لە کاتی‌ بوونی‌ ئەدایەکی‌ باشدا دایەنگەکان سوپاس دەکرێن و لە کاتی‌ بوونی‌ کەم و کورتیشدا لێپێچینەوەی‌ یاسایی‌ ئەنجام دەدرێت، بە پێی‌ بڕگەی‌ (١) لە ماددەی‌ (١٤)ی‌ ڕێنمایی‌ دایەنگەکانیش هەر دایەنگەیەک دوو جار بە سزای‌ (ئاگادارکردنەوە) درا مۆڵەتی‌ کارکردنی‌ لێ وەردەگیرێتەوە.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
٢ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢٠


02/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.