• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌یمانگای‌ (تیم) بۆ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

" عومەر گوڵپی‌: جل‌و به‌رگ‌و پێداویستی‌ بۆ منداڵ گرنگه‌، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردنی‌ ته‌ندروست گرنگتره‌"
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌یمانگای‌ (تیم) بۆ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ هه‌ینی‌، 31ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ په‌یمانگای‌ (تیم)ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.عه‌بدولفه‌تاح، هه‌ورامی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستایانه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆل‌و هۆڵه‌كانی‌ وانه‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و فێركارییه‌كانی‌ به‌سه‌ركره‌وه‌و به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو سه‌رپه‌رشتیاران شێوازی‌ كاكردن‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕوونكرده‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ په‌یمانگاوه‌، به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ه‌ری‌ گشتی‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا، ده‌سخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستایانی‌ په‌یمانگا كرد كه‌ ئه‌ركێكی‌ گرنگ‌و گه‌وره‌یان خستووته‌ سه‌رشانی‌ خۆیان كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ زۆر هۆكار له‌ ئێسته‌دا ئه‌ڵقه‌یه‌كی‌ لاوازه‌ له‌ ژیانی‌ خێزانی‌‌و دامه‌زراوه‌یی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی‌ په‌رورده‌كردن بۆ منداڵانی‌ ته‌مه‌ن (7 بۆ 12)و به‌تایبه‌تتریش دانانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ كه‌لێنێك له‌ ژیانی‌ خێزانیاندا هه‌یه‌ به‌ له‌ده‌ستدانی‌ باوك یان دایك یان هه‌ردووكیان له‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كاره‌كانتان بایه‌خی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاڵپشتی‌‌و پشیوانی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ په‌یمانگاو كاره‌ گرنگه‌كانی‌ ده‌ربڕی‌‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن له‌ كاره‌كانیاندا.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ په‌یمانگاوه‌، به‌ڕێز د.عه‌بدولفه‌تاح هه‌ورامی‌، وێڕای‌ سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌و پاڵپشتیه‌كه‌ی‌، وتی‌:" ئێمه‌ له‌ په‌یمانگای‌ تیم هه‌وڵ ده‌ده‌ین چالاكانه‌، دڵسۆزانه‌، پیشه‌ییانه‌و سه‌رده‌میانه‌، پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ته‌ندروست‌و پێشكه‌وتوو بۆ منداڵان په‌یڕه‌و بكه‌ین، سود له‌ باشترین بیردۆزو ڕێگاكانی‌ په‌روه‌رده‌كردن وه‌رده‌گرین، بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان تێكه‌ڵ به‌ بابه‌ته‌ ته‌رفیهیه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین منداڵ له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ وانه‌كاندا چێژ وه‌رگرێت، پۆل‌و هۆڵه‌كان گونجاون به‌ پێی‌ ستاندارده‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان‌ دروستكراون‌و مامۆستاو ڕاهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری‌ به‌ توانا كاره‌كانی‌ په‌یمانگا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پلانیان هه‌یه‌و ده‌زانن ئه‌مڕۆ چی‌ بكه‌ن‌و سبه‌ی‌ ده‌بێت چی‌ بكه‌ن؟".

هه‌ر له‌باره‌ی‌ كاره‌كان‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یمانگاوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ تیم وتی‌: " كاره‌كانمان خۆبه‌خشانه‌یه‌، به‌ڵام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یمانگاو خه‌رجییه‌كانی‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا زیاتر له‌ 120 منداڵمان له‌ خۆگرتووه‌ (به‌تایبه‌ت له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا منداڵانی‌ نازدارمان پێشخستووه‌)، سود له‌ هاوكاری‌‌و پاڵپشتی‌ چاكه‌كاران وه‌رده‌گرین،
هه‌ر چاكه‌كارێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌توانێت به‌شداربێت له‌گه‌ڵمان، به‌ له‌خۆگرتنی‌ تێچوی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵێك بۆ مانگێك ته‌نها به‌ (50) هه‌زار دینار".


01/02/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.