وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی سەنتەری ئۆتیزم بەسەر دەکاتەوە
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 30ی 1ی 2020، به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سه‌نته‌ری ئۆتیزم له شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌ڕێزان وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوێی ژماره‌یه‌ك له ستافهكانی سه‌نته‌ری ئۆتیزمی بینی‌و گوێیان له بۆچوونی به‌ڕێز خاتوو دڵسۆز نامیق، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رو گرتكه تیایدا وێڕای خستنه‌ڕووی دهستكهوتو پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌نته‌ر، باسی له كێشه‌و گرفته هونهرییو ئیدارییه‌كانی سه‌نته‌ر كرد.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان به‌ڵێنی به‌رده‌وامی له پشتیوانی سه‌نته‌ری ئۆتیزمیان دووپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌ت كه سه‌نته‌ری ئۆتیزمی سلێمانی به باشترین سه‌نته‌ری ئۆتیزم له ڕووی ژماره‌و كوالێتیه‌وه دێته ئه‌ژمار بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم.
|