• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان کۆتایی‌ بە ڕاهێنانێکی‌ پێنج ڕۆژه‌ هێنا


"ئامانج باشتركردنی‌ توانای‌ ستافه‌كان بوو له‌ زمانی‌ ئاماژه‌"
پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان کۆتایی‌ بە ڕاهێنانێکی‌ پێنج ڕۆژه‌ هێنا

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان هیوا سه‌عید‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، سه‌رپه‌رشتیارانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ ڕاهێنانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ زمانی‌ ئاماژه‌ی‌ له‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕاهێنانه‌كه‌و ئامانجه‌كانی‌، به‌ڕێز ئاره‌زوو غه‌فوور، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌ ئامانجه‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌و كاته‌كانی‌ كردو وتی‌ :" ڕاهێنانه‌كه‌ پێنج ڕۆژی‌ خایاندووه‌و هه‌ر ڕۆژێك دوو سه‌عات مامۆستایان‌و كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان ڕاهێنانیان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی‌ زمانی‌ ئاماژه‌ وه‌رگرتووه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.گوڵزار عەبدوڵڵا و م.به‌هار مەحمود، ڕاهێنانه‌كه‌یان وتووه‌ته‌وه‌".

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ زمانی‌ ئاماژه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ هه‌ردوو بواری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و كاری‌ وه‌رگێڕان بۆ نابیستان له‌ دادگاكان‌و شوێنه‌كانی‌ تری‌ په‌یوندیدار، پاشان ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ پرۆسه‌ی‌ خۆ فێركردن كرد بۆ مامۆستایان‌و كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگا و باشتر ئاشنابوون به‌ زمانی‌ ئاماژه‌ له‌ كاتی‌ وتنه‌وه‌ی‌ وانه‌و له‌ پرۆسه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ منداڵان‌و قوتابیانی‌ نابیست، له‌م ڕوه‌وه‌ وتی‌ :" زۆر گرنگه‌ مامۆستایانی‌ په‌یمانگای‌ هیوا خۆیان زۆر به‌هێز بكه‌ن له‌ زمانی‌ ئاماژه‌، چونكه‌ بایه‌خی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ فێربوون لای‌ قوتابیانی‌ نابیست، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ یه‌كێك له‌ ڕێگاكانی‌ گه‌یاندنی‌ هه‌ر بابه‌تێكی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ی‌و فێركاری‌ لای‌ منداڵانی‌ نابیست بوونی‌ نیه‌ كه‌ ڕێگه‌ی‌ بیستنه‌".

له‌ كۆتایی‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزان كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ڕاهێنانه‌كه‌ ماندووبون‌و به‌شداربوون له‌سه‌رخستنی‌، به‌تایبه‌ت ڕێكخراوی‌ ڕێباز فاونده‌یشن‌و مامۆستایانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌و مامۆستایانی‌ به‌شدارو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هیواو چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، هەروەها پاڵپشتی‌ خۆی‌ و بۆ گەشەکردنی‌ زیاتری‌ پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان دووپاتکردەوە، بەتایبەت پاش تەواوکردنی‌ پڕۆژەی‌ پەرەپێدانی‌ بینای‌ پەیمانگا لە ساڵی‌ ڕابردوو و دروستکردنی‌ چەند پۆل و هۆڵێکی‌ نوێ بە پێداویستییەکانیانەوە.



31/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.