• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سێ دایه‌نگه‌ی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌

به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سێ دایه‌نگه‌ی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌

به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان هه‌رسێ دایه‌نگه‌ی‌ (دایك)ی‌ حكومی‌‌و (پاساری‌) و (دێرا)ی‌ ناحكومی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ فه‌رمی‌ به‌ڕووی‌ منداڵاندا كرانه‌وه‌.
  

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 30ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و حه‌لیمه‌ فه‌تاح، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان و ژمارەیەک لە بەرپرس و کارمەندانى دامەزراوەى کۆمەڵایەتییەکان، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (دایك)ی‌ جكومی‌ له‌ شاری‌ نیشته‌جێبوونی‌ شاری‌ سپی‌ به‌ فه‌رمی‌ به‌ڕووی‌ هاووڵاتیاندا كرده‌وه‌.


دایه‌نگه‌ی‌ (دایك) له‌ شاری‌ نیشته‌جێبوونی‌ (شاری‌ سپی‌) ده‌توانێت به‌ توانای‌ وه‌رگرتنی‌ نزیكه‌ی‌ (100) منداڵ خزمه‌ت به‌ منداڵانی‌ دانیشتووی‌ شاری‌ سپی‌‌و گه‌ڕه‌كی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ئه‌و گه‌ڕه‌ك‌و شوێنانه‌ی‌ ئه‌كه‌ونه‌ به‌شی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ سلێمانی‌ بكات‌و یه‌كه‌م خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌ی حكومی‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شه‌قامی‌ مه‌لیك مه‌حمود له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كرێته‌وه‌و ده‌خرێته‌ خزمه‌تی‌ هاوولاتیانه‌وه‌.

هه‌ر له‌ هه‌مان ڕۆژدا دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ (پاساری‌) له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌‌و دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ (دێرا) له‌ گه‌ڕه‌كی‌ زانكۆی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ فه‌رمی‌ كرانه‌وه‌.

له‌و بۆنه‌ فه‌رمییه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ مفای‌ منداڵان‌و گرتنه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ پاراستنی‌ منداڵان له‌ توندوتیژی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌، و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌یگرێته‌ به‌ر بۆ باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م ستافه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كار ده‌كه‌ن‌و به‌ ئاستێكی‌ زۆر باشی‌ به‌ڕێوه‌بردن كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ بۆنه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ هه‌رسێ دایه‌نگه‌كه‌دا پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ستافه‌كانی‌ ئه‌و دایه‌نگه‌ نوێیانه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌و هه‌وڵانه‌دا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتن‌و خستنه‌گه‌ڕی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ شاره‌كانی‌ نیشته‌جێبوون‌و به‌كارهێنانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاووڵاتیان به‌هه‌ردوو ڕێگه‌ی‌ حكومی‌‌و ناحكومی‌، بینای‌ دایه‌نگه‌ی‌ (دایك)یش نمونه‌ی‌ یه‌كه‌مین بینای‌ دایه‌نگه‌یه‌ كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌و شێوازه‌ ده‌خرێته‌ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ دایه‌نگه‌كانیشه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" به‌ ئاستێكی‌ زۆر به‌رزو به‌ شاره‌زاییه‌كی‌ ته‌واوو به‌ به‌رده‌وامی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ چاودێری‌‌و به‌دواداصوون‌و به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ڕاهێنان بۆ ستافه‌ جیاجیاكان و گرتنه‌به‌ری‌ ڕێكاری‌ یاسایی‌‌و كارگێڕی‌ و جیدیه‌ت له‌ كاركردن‌و به‌خه‌رجدانی‌ دڵسۆزی‌ كه‌ له‌م بواره‌دا پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ سێ ساڵی‌ ڕابردوودا هه‌نگاوی‌ گه‌وره‌ی‌ هاویشت و له‌ ئێسته‌دا دایه‌نگه‌كان نه‌وه‌ك دابینكردنی‌ چاودێری‌‌و سه‌لامه‌تی‌ بۆ منداڵ به‌ڵكو ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌واو گونجاون بۆ گه‌شه‌ی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ منداڵ".


30/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.