• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی‌ خزمه‌تكردنی‌ به‌ منداڵان، ڕێكخراوی‌ ئایدا بۆ چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ ئۆتیزم خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌

"عومه‌ر گوڵپی‌: ئه‌م خه‌ڵاته‌ بۆ هه‌موو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دڵسۆزمانه‌"
به‌هۆی‌ خزمه‌تكردنی‌ به‌ منداڵان، ڕێكخراوی‌ ئایدا بۆ چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ ئۆتیزم خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌

له‌ پای‌ ڕۆڵی‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان به‌ گشتی‌‌و منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌ به‌ تایبه‌ت‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ڕاهێنان له‌ بواری‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم، ڕێكخراوی‌ ئایدا بۆ بۆ چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ ئۆتیزم خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پیًشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ (ئایدا بۆ چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم) به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز عومه‌ر نه‌جم، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ ئایدا پێشكه‌شكردنی‌ سوپاس‌و ڕێزی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ بوو به‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ پای‌ ڕۆڵیان له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان به‌تایبه‌ت منداڵانی‌ ئۆتیزم له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ سوپاسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ له‌ كارو خزمه‌ت‌و دڵسۆزی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ گرتنه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ كارگێڕی‌‌و یاساییه‌كان بۆ باشتركردنی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌و بوارانه‌ی‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌، هه‌روه‌ها وتی‌: " ئه‌و  ئاسته‌ی‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێی‌ گه‌یشتووه‌ ئه‌و ئاسته‌ نیه‌ كه‌ هاووڵاتیان چاوه‌ڕێی‌ ده‌كه‌ن‌و خۆشمان ئامانجمانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كردوومانه‌ زۆر زیاتره‌ له‌و توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌رهه‌می‌ كارو ماندووبوونی‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌".


29/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.