• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ کۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ ژمارە(١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)ی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد

ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ کۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ ژمارە(١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)ی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 28ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌، ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ (2020)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

وێڕای‌ پیچاوونه‌وه‌ به‌ كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (9)ی‌ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، به‌رنامه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پلانی‌ ساڵی‌ (2020)و گفتوگۆی‌ كاره‌كانی‌ یه‌كه‌ی‌ یه‌ك په‌نجه‌ره‌و لیژنه‌كانی‌ چاودێری‌‌و به‌دواداچوون‌و په‌ره‌پێدان به‌ پشت به‌ ستن به‌ پڕۆگرام‌و ته‌كنه‌لۆجیا له‌ به‌ڕێوه‌بردندا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ وێڕای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پلانی‌ ساڵی‌ (2020)، بڕیاریدا سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ كاركردنی‌ به‌ش‌و هۆبه‌و فه‌رمانگه‌كان بكرێنه‌ داتاو به‌ شێوه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ به‌رده‌ست بن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌شی‌ پلانكرد كه‌ پڕۆگرامی‌ ئه‌لیكترۆنی‌‌و داتا به‌یسی‌ بۆ ماڵه‌كانی‌ ساوایان‌و كچانی‌ ته‌واو كردوه‌، و هه‌روه‌ك كاری‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونیش بۆ ساڵی‌ 2020 به‌ پێوستزانرا.

له‌ به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ پشتیوانی‌ یه‌كه‌ی‌ یه‌ك په‌نجه‌ره‌ بن كه‌ ماوه‌ی‌ مانگێكه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ كردووه‌و تیایدا ئاسانكاری‌ ته‌واو پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كات‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان هه‌ست به‌ ماندووبوون‌و بێزای‌ بكه‌ن كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و له‌ شوێنی‌ شایسته‌ چاوه‌ڕوانی‌ ته‌واوبوونی‌ مامه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.

یه‌كه‌ی‌ یه‌ك په‌نجه‌ره‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا كاروباری‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌گرێته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی‌ داهاتووشدا سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌گرێته‌وه‌و سیستمێكی‌ ته‌واو ئاسان ده‌بێت بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كه‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بكات.

ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، پێكهاتووه‌ له‌ جێگره‌كان‌و شاه‌زاكانی‌ دیوانی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كان‌و به‌شێوه‌ی‌ خولی‌ له‌ كاتی‌ ئاساییدا مانگانه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ و پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ كاره‌كان داده‌ڕێژێت‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كان ده‌كات.


29/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.