• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌، سلێمانی‌ : بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌فته‌ی‌ نابیستان به‌ڕێوه‌چوو


به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و كه‌س‌و كاری‌ منداڵانی‌ نابیست، بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌فته‌ی‌ نابیستان له‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان به‌ڕێوه‌چوو .

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 27ی‌ نیسانی‌2016، به‌ چاودێریی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و غه‌ریب پێنجوێنی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی‌‌و كه‌س‌و كاری‌ خوێندكارانی‌ نابیست، په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ به‌ هه‌فته‌ی‌ نابیستان به‌ڕێوه‌برد .

له‌و بۆنه‌یه‌دا كه‌ به‌ زمانی‌ ئاماژه‌ سرودی‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان به‌سه‌رپه‌رشتی‌ م.به‌هار چاومار‌و پێشكه‌شكردنی‌ خوێندكارانی‌ په‌یمانگا پێشكه‌ش كرا، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌ زمانی‌ ئاماژه‌ وته‌یه‌كی‌ خوێندكارانی‌ په‌یمانگا خوێندرایه‌وه‌، پاشان پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خوێندكاران‌و مامۆستایان‌و ڕاهێنه‌رانی‌ په‌یمانگا كرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی‌ تری‌ چالاكی‌ خوێندكاران، هه‌روه‌ها دیاری‌ تایبه‌ت به‌خشرایه‌ سه‌رجه‌م خوێندكارانی‌ په‌یمانگا .

په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان تاكه‌ په‌یمانگای‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵانی‌ نابیست‌و خوێندن تیایدا به‌ زمانی‌ ئاماژه‌یه‌و له‌ قۆناغی‌ باخچه‌وه‌ تا پۆلی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌گرێته‌ خۆی‌‌و بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن 105 قوتابی‌ هه‌یه‌و ساڵانه‌ له‌ 21ی‌ تا 27ی‌ نیسان، ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌دات، هاوشێپوه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان.


27/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.