• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ ئافره‌تانی‌ كوردستان ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 28ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ ئافره‌تانی‌ كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان خاتوو یادگار مه‌حمود، به‌رپرسی‌ ئه‌نجومه‌ن‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان شاگوڵ كامه‌ران‌و ته‌رزه‌ موحه‌ممه‌د، ستافی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سلێمانی‌.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌ش بوو، له‌لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ڕێكخراوی‌ ناوبراو ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ستان به‌یه‌ك ئاست له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێكخراوه‌كان‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌ل‌و مه‌رجی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ییانه‌و  پێشوازیكردن له‌هه‌ر كارێكی‌ پێكه‌وه‌یی‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ژنان بكات، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هێڵه‌ گشتیه‌كانی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ بواری‌ هه‌ماهه‌نگیدا بریتیه‌ له‌ پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنمایی‌‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ سودمه‌ندان‌و ڕه‌چاوكردنی‌ داب‌و نه‌ریت‌و چوارچێوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ باشه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستانی‌، له‌م بواره‌شدا ئاماده‌ی‌ پێشوزای‌و هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان‌و ڕێكخراوی‌ ئافره‌تان بۆ سودگه‌یاندن به‌ كچان‌و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌ه‌شلێكراوی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ دابینكردنی‌ سه‌لامه‌تی‌‌و پاراستنی‌ نهێنیبوون‌و تایبه‌تمه‌ندی‌ ژنان‌و په‌ره‌پێدان به‌ تواناكانیان.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ شاندی‌ میوان زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رده‌میانه‌و دڵسۆزانه‌و بێ لایه‌نانه‌و به‌ پێی‌ پڕه‌نسیپ‌و بنه‌ما دروسته‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردن كاره‌كانی‌ ڕێكده‌خات‌و وه‌ڵامی‌ هاووڵاتیان‌و ڕێكحراوه‌كان ده‌داته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی‌ ڕێكخراوه‌كه‌شیان ده‌ربڕی‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.


28/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.