• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ دوو ڕۆژه‌ بۆ ستافه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم هێنا

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 27ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاره‌زوو غه‌فوور‌و هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیارانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و دڵسۆز نامیق، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ دوو ڕۆژه‌ هێان كه‌ به‌ ناونیشانی‌ ( چۆنیه‌تی‌ گۆڕینی‌ ڕه‌فتاری‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم) كه‌ له‌ ڕۆژانی‌ 26و 27ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێزان په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاواو د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌دو به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.میدیا حسێن، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆتایی‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان (م.هۆزان) ڕاهێنه‌رو (م.میدیا حسێن) سه‌رپه‌رشتیارو (د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د) و (دڵسۆز نامیق) به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و سه‌رپه‌رشتیارانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ ئه‌ركیان كێشا له‌ سه‌رخستنی‌ ڕاهێنانه‌كه‌، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافه‌كانی‌ ئۆتیزم كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ به‌شداری‌ ڕاهێنانه‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و تونای‌ خۆیان به‌ره‌و باشتر ده‌به‌ن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و باشتركردنی‌ ئاستی‌ ڕاهێنان له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ له‌ ستراتیجی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرده‌وه‌ له‌ گرنگیپێدان به‌ ڕاهێنان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ ستافه‌كان‌و خزمه‌تكردنی‌ زیاتری‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان، هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ بۆ ساڵی‌ 2020و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ڕاهێنانی‌ زیاتر كرد بۆ خێزانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم تا باشتر بتوانن هاوكاری‌ منداڵه‌كانیان بن.

جێی‌ ئاماژه‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ به‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ گرنگه‌كانی‌ ده‌ژمێرێت كه‌ له‌ ئاستێكی‌ باشدا خزمه‌ت ده‌كات‌و به‌ باشترین ئاستی‌ كوالێتی‌‌و ژماره‌ی‌ سودمه‌ندا به‌ به‌راورد به‌ سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی‌ هاوشێوه‌ی‌ له‌ كوردستان‌و عێراق.


28/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.