به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی توانا به‌خشی منداڵان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 27ی 1ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی هۆبه‌ی بهدواداچوونو هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌ده‌یی، سه‌ردانی نووسینگه‌ی ڕێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی توانا به‌خشی منداڵان بۆ منداڵانی ئیفلیجی مێشك)ی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك سه‌ردار خه‌لیل، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌و یوسف مه‌حمود، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌وه پێشوازیكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی توانا به‌خش ئامانجه‌كانی ڕێكخراو‌و ئه‌و كارانه‌ی بۆ منداڵانی شه‌له‌ل ده‌ماخی ئه‌نجام دهدهنو بۆ شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕوونكرده‌وه، هه‌روه‌ك باسی له كار‌و چالاكییه‌كان‌و كێشه‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵه‌و خانه‌واده‌ی منداڵانی شه‌له‌ل ده‌ماخی كرد، له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ستافی ڕێكخراوه‌كه كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و فه‌رمانگه‌كانی سنوری كاری بۆ كۆمهڵهكهیانو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له بواری خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن.
|