• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هه‌فته‌یه‌كی‌ ڕاهێنانكاری‌ بۆ ستافه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌ران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

"شاره‌زایه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕاهێنانه‌كان ده‌ڵێته‌وه‌"
هه‌فته‌یه‌كی‌ ڕاهێنانكاری‌ بۆ ستافه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌ران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 20ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون ڕۆژی‌ سێیه‌می‌ هه‌فته‌ی‌ ڕاهێنانكاری‌ بۆ ستافه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ به‌خێرهێنان‌و ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵاو نوێنه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ولێر بۆ به‌شدارییان له‌ ڕاهێنانه‌كه‌، به‌خێرهاتنی‌ به‌ڕێز (وڵ‌ته‌ر یه‌نگ) شاره‌زای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ بواری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ی‌ كردو سوپاسی‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ هوشداری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ئاگاداربوون له‌سه‌فه‌ركردن بۆ عێراق، به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی‌ گرنگیپێدانی‌ به‌ پرۆژه‌كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ كردوو ده‌ستی‌ به‌ وتنه‌وه‌ی‌ ڕاهێنانه‌كان كرد.

له‌باره‌ی‌ ئاماده‌بووانیشه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕاهێنانه‌كانی‌ ڕوانی‌‌و هیوای‌ خواست ئاماده‌بووان به‌ هه‌لێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بزانن بۆ فێربوونی‌ زیاتر، به‌تایبه‌ت كه‌ ڕاهێنانه‌كه‌ له‌ بواری‌ فێربوونی‌ تواناییه‌كاندایه‌ له‌ بواری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ ستراتیجی‌ كاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ كرد له‌ بواری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌باره‌ی‌ قۆناغه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ وتی‌:" به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پاش سێ ساڵ كاركردنی‌ به‌رده‌وام، خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ له‌م ساڵدا كه‌ ساڵی‌ چواره‌مه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ره‌و ته‌واوكردن‌و جێگیركردنی‌ سیستمی‌ ته‌واوه‌تی‌ هه‌نگاو ده‌نێت‌و ئومێد ده‌كه‌ین وه‌كچۆن له‌ لیژنه‌ی‌ لاوه‌كی‌ له‌ ئاستی‌ سلێمانی‌ به‌رنامه‌ی‌ بۆ دانراوه‌ به‌وجۆره‌ سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كان به‌ڕێوه‌ بچن‌و هیچ له‌مپه‌رێك نه‌یه‌ته‌ ڕێگه‌ی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ تا كۆتایی‌ ساڵ‌و خوایاربێت ڕاگه‌یاندنی‌ ته‌واوه‌تی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پڕۆژه‌كه‌ كه‌ ده‌ستكه‌وتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان".

هه‌ر له‌و وتاره‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ زۆری‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ستێپی‌ به‌ریتانی‌ كرد كه‌ له‌ ڕووی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ جێ به‌جێكاری‌ پڕۆژه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو به‌ڕێزان خاوو ڕه‌یچڵ نیوتن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوو كاك ڕه‌وا به‌هزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌كان له‌ سلێمانی‌ كه‌ دڵسۆزانه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌كه‌، هه‌روه‌ها سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كرد كه‌ هاوكاری‌ دارایی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌، پاشان ده‌ستخۆشی‌‌و سوپاسی‌ ئاراسته‌ی‌ ستافه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كرد كه‌ به‌بێ ماندووبوون كار له‌ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

له‌ هه‌ردوو ڕۆژی‌ 18و 19ی‌ 1ی‌ 2020، ستافه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و توێژه‌رانی‌ ڕاهێنانێكی‌ تایبه‌تیان له‌سه‌ر زانینی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌رگرت، به‌ پێی‌ به‌رنامه‌كانیش هه‌ردوو ڕۆژی‌ 20و 21ی‌ 1ی‌ 2020یش ته‌رخانه‌ بۆ فێربوونی‌ تواناییه‌كان له‌ بواری‌ لیژنه‌ی‌ په‌سه‌ندكاری‌، بڕیاروایه‌ ڕۆژانی‌ 26و 27ی‌ 1ی‌ 2020یش تایبه‌ته‌ به‌ فێربوون له‌ بواری‌ ئه‌زموونی‌ جێگیركردنی‌ كت‌و پڕ له‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، سه‌رجه‌م ڕاهێنانه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز (ۆڵته‌ر یه‌نگ) شاره‌زای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هۆڵی‌ كتێبخانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


20/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.