ڕێكخراوی هیوا داواكارییه‌كانیان گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داوا‌و خواسته‌كانیان تایبه‌ت به هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له وه‌فدێكی سكرتارییه‌تی ڕێكخراوی هیوا كرد .
ڕۆِژی چوارشه‌ممه، 27ی نیسانی2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له وه‌فدێكی ڕێكخراوی هیوا بۆ كه‌مئه‌ندامان كرد كه پێكهاتبوبو له شێخ موحه‌مممه‌د سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی سكرتارییه‌تی ڕێكخراوه‌كه .
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوێبیستی داواكاری ڕێكخراوی هیوا بوو كه خۆی له ژماره‌یه‌ك پێشنیار ده‌بینییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌سه‌رو به‌ندی بڕیاره‌كانی چاكسازی‌و پیاچوونه‌وه به سودمه‌ندانی كه‌مئه‌نداماندا .
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌به‌ڵێنیدا له‌كاتی پێویستدا به جیدی داوا‌و پێشنیاره‌كانیان بگه‌یه‌نێت‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت داكۆكییان لێ بكات ئه‌وه‌ش له سوودو به‌رژوه‌ندی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت .
|