• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ به‌ڕێوه‌برد

"جه‌خت له‌سه‌ر پلانی‌ تۆكمه‌و كاركردن به‌ سیستم‌و ته‌كنه‌لۆجیا كرایه‌وه‌"
ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ به‌ڕێوه‌برد

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 15ی‌ 1ی‌ 2020، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،‌و ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ساڵی‌(2020)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان‌و به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران كرد كه‌ هاوكاربوون له‌ پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌دایه‌كی‌ باشتر له‌ ساڵی‌ (2019)دا، جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك خۆمان بۆ وه‌رزێكی‌ تری‌ پڕ له‌ چالاكی‌‌و داهێنان له‌ ساڵی‌ نوێدا ئاماده‌بكه‌ین‌و هه‌وڵ بده‌ین له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ سیستم‌و ته‌كنه‌لۆجیاو جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ ئاستی‌ ئه‌دای‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بگه‌یه‌نینه‌ ئاستێك باشتر جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ته‌واوی‌ هاووڵاتیان بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ كۆنوسی‌ پێشووی‌ دواكۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ (2019)، گرنگترین به‌رنامه‌و پلانه‌كانی‌ ساڵی‌ 2020 تاوتوێكران، به‌تایبه‌ت به‌رنامه‌ پێویست دانرا بۆ به‌ پڕۆگرامكردنی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ سه‌رجه‌م یه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ تۆماری‌ كاری‌ كارمه‌ندان‌و پڕه‌نسیپی‌ پێشكه‌وتوانه‌ی‌ پڕكردنه‌وه‌ پۆسته‌ به‌تاڵه‌كان به‌ڕێگه‌ی‌ سی ڤی‌ بۆ ساڵی‌ نوێ په‌سه‌ندكرایه‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ بۆ ساڵی‌ 2019 په‌سه‌ندكرد‌و بڕیاریدا له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا ڕابگه‌یه‌نرێت، كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ به‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ پیشه‌ییانه‌و بێلایه‌نانه‌و زانستیانه‌ بۆ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان ئه‌نجامدرابوو.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی‌ كه‌ هاووڵاتیانی‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن سیستمی‌ یه‌ك په‌نجه‌ره‌ به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاسانكاری‌ ته‌واو پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان بكرێت.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا، كۆوبونه‌وه‌ی‌ داهاتوو له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 12ی‌ 2ی‌ 2020 به‌ڕێوه‌ بچێت.



15/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.