پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی هەردوو پۆستی (هۆبه‌ی کاری کۆمەڵایەتی، هۆبەی بەدواداچوون) له به‌شی (پلان و بەدواداچوون)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، له ماوه‌ی (10) ڕۆژدا له به‌رواری ڕاگه‌یاندنیەوە، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بکەن، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو پۆسته.
داواکار پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات:
١ـ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لەم پسپۆڕییانە: (کۆمەڵناسی، دەروونناسی، کاری کۆمەڵایەتی، پەروەردە تایبەت، یاسا، کارگێڕی).
٢ـ شارەزایی لە بەرێوەبردن هەبێت.
٣ـ باشترە توانای لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
١٢ی ١ی ٢٠٢٠
|