• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ کاردەكات بۆ دابینکردنی‌ خواردنێکی‌ تەندروست بۆ سودمەندانی‌ ماڵه‌كان‌و دایه‌نگه‌كان

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 9ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌شی‌ یاسا له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ هیوا ڕه‌حمان، و زه‌یتون حه‌سه‌ن، كارمه‌ندانی‌ به‌شی‌ یاسا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و دایه‌نگه‌كان و داڵده‌دانی‌ ژنان‌و سه‌رجه‌م سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خواردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خواردن له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ خواردنیان تێدا ئاماده‌ ده‌كرێت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، گرێبه‌ستی‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردن بۆ ئاماده‌بووان شی‌ كرایه‌وه‌و ڕێنمایی‌ پێویست ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌كان كرا بۆ به‌دواداچوونی‌ كاری‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئاماده‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست‌و پێویست بۆ منداڵان له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و دایه‌نگه‌كان‌و به‌ساڵاچووان له‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان‌و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان.

له‌ به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌یبوو، و تیایدا وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو وێڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ بۆ كارمه‌ندان‌و لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خواردن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانیان به‌دڵسۆزانه‌، باسی‌ له‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ كاركردنی‌ لیژنه‌كان كرد.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گرنگی‌ جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و سیستم‌و بڕیاره‌كان وه‌ك خۆیان بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك بایه‌خی‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ كۆمپانیای‌ ئاماده‌كاری‌ خواردن‌و چێشتلێنه‌ره‌كانی‌‌و لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خواردن‌و به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ له‌ پێناو دابینكردن‌و پێشكه‌شكردنی‌ خواردنێكی‌ پێویست‌و ته‌ندروست به‌ سودمه‌ندان.

دوا به‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، نوێنه‌ری‌ كۆمپانیای‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردن ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی‌‌و چۆنیه‌تی‌ جێ به‌جێكردنی‌ گرێبه‌ستی‌ واژۆكراوی‌ نێوان ئه‌وان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.


09/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.