• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە ماوەی‌ سێ مانگی‌ ڕابردوودا لیژنه‌كان 182 سه‌ردانیان بۆ دایه‌نگه‌كان ئه‌نجامداوه‌و دوو دایه‌نگه‌ش سزا دراون


به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ سێ مانگی‌ بۆ مانگه‌كانی‌ (10و 11و 12ی‌ 2019)ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون 182 سه‌ردانیان بۆ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و به‌دواداچوونانه‌شدا دوو دایه‌نگه‌ به‌ سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌) كه‌ سزایه‌كی‌ تونده‌ سزادراون‌و (8) دایه‌نگه‌ش سوپاسكراون، هه‌روه‌ها(52) نووسراوی‌ پابه‌ندبوونیش بۆ دایه‌نگه‌كان كراون كه‌ نووسراوی‌ پابه‌ندی‌ بریتیه‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ سه‌رپێچی‌ بچوك‌و ڕێنمایی‌ باشتركردنی‌ كار.

هه‌ر به‌ پێی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ كۆتایی‌ ئه‌مساڵدا، مۆڵه‌تی‌ كردنه‌وه‌ به‌ چوار دایه‌نگه‌ی‌ نوێ به‌خشراوه‌و دوو دایه‌نگه‌ش له‌سه‌ر داوای‌ خۆیان داخراون.

هه‌ر به‌ پێی‌ ئامارێك كه‌ له‌ به‌شی‌ داتای‌ ئه‌لیكترۆنی‌ سه‌ر به‌ هۆبه‌ی‌ ئامارو ئای‌ تی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ته‌وه‌، ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان له‌ مانگی‌ 12ی‌ 2019 سودمه‌ندبوون بریتین له‌ (3555 - سێ هه‌زارو پێنجسه‌دو په‌نجاو پێنج) منداڵ، له‌ وانه‌ (1805) یان له‌ ڕه‌گه‌زی‌ (نێر)و (1750) منداڵیان له‌ ڕه‌گه‌زی‌ (مێ)ن.

جێ ئاماژه‌یه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (57) دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌‌و (11) دایه‌نگه‌ی‌ حكومی‌‌و (12) دایه‌نگه‌ی‌ نیمچه‌ حكومی‌ بوونیان هه‌یه‌ كه‌ كراوه‌ن بۆ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ.

هه‌ر به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان، له‌ كۆی‌ (57) دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ هه‌لی‌ كار بۆ (729) كارمه‌ندو كرێكار كه‌ هه‌موویان له‌ ڕه‌گه‌زی‌ (مێ)ن ڕه‌خسێنراوه‌، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ ده‌ستی‌ كاریش به‌ زۆرترین ڕێژه‌ی‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌ كه‌تی‌ تایبه‌ت.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌شه‌ كاراو چالاكه‌كان دێته‌ ئه‌ژمار كه‌ به‌رده‌وام به‌ دواداچوون بۆ ژیانی‌ منداڵان ده‌كات له‌ دایه‌نگه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونه‌وه‌ ئاستیان به‌رز ده‌كاته‌وه‌و له‌ كاتی‌ بوونی‌ كه‌م‌و كورتی‌ سزاو لێپێچینه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌و كاتێكیش دایه‌نگه‌كان ئاستێكی‌ زۆر باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن سوپاس ده‌كرێن، هه‌روه‌ك ساڵانه‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات‌و دایه‌نگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مانی‌ باشترین دایه‌نگه‌ پۆلێن ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش له‌ پێناو ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوو شایسته‌یه‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ، ئەوەش لە ڕێگەی‌ توێژەرو کارمەندانی‌ بە تواناو جێ بەجێکردنی‌ سیستم و ڕێنمایی‌ دایەنگەکانەوە.


25/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.