ئەنجومەنی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبردوو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پلانی ساڵی(٢٠١٩) خۆی كرد
"ڕێژەی جێ بەجێکردنی پلان ٨٦% بوو"
ئەنجومەنی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبردوو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پلانی ساڵی(٢٠١٩) خۆی كرد
ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٣ی ١٢ی ٢٠١٩، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری‌و شاره‌زایانی دارایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و به‌رپرسی به‌ش‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی، ژماره (10)ی خۆی به‌ڕێوه‌برد كه ده‌بێته كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی (٢٠١٩).
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتبوو له هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و تیایدا سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی پلان‌و ئاسه‌كانی جێ به‌جێكردنی تاوتوێكران.
پلانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ساڵی(٢٠١٩)، پێكهاتبوو له (١١٥)بڕگه‌و به‌رنامه‌ی جۆراو جۆر لە هەموو پوارەکانی کاری کۆمەڵایەتی‌و هونەری‌و ژمێریاری‌و دارایی‌و کارگێڕی، كه به‌های هه‌ریه‌كه له‌و بڕگه‌و به‌رنامانه له نێوان (1 تا 15) خاڵ دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ش به پێی قه‌باره‌ی پلانه‌كه‌و تێچوو و ئه‌و پرۆسه كارگێڕی‌و دارایی‌و هونه‌رییه‌ی پێویستیه‌تی بۆ جێ به‌جێكردنی‌و قه‌باره‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، پاشان به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان ئاستی جێ به‌جێكردنی هه‌ر پلانێك به ڕێژه ده‌ستنیشانكرا، له ده‌رئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت پلانی ساڵی 2019 به ڕێژه‌ی(86%) له سه‌دا هه‌شتاو شه‌ش جێ به‌جێكراوه، ئه‌مه‌ش به ئاستێكی زۆر باش دێته ئه‌ژمارو به‌راورد به ئاستی پلانی ساڵی 2018 كه ڕیژه‌ی جێ به‌جێكردن له سه‌دا حه‌فتاو پێنج بوو هه‌نگاوێكی باش ڕێوشێنه‌كانی دانانی پلان‌و جێ به‌جێكردنی پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد كه له ساڵی 2019دا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له ساڵانی ڕابردوو كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها جه‌ختی كره‌وه له‌سه‌ر كاركردنی باشتر له ساڵی 2020دا به‌جۆرێك ئامانجه‌كانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی باشتر جێ به‌جێببكرێن‌و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه به پێی ئه‌و ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا:
1ـ به سووه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌ردوو ساڵی 2018و 2019 له بواری داڕشتنی پلاندا، له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2020 پلانی ساڵانه‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابڕێژرێت‌و به‌شه‌كان پابه‌ندی ئاماده‌كردنی پلان بن به هاوكاری به‌شی پلان.
2ـ ئه‌م نمونه‌ی كاركردنه به پلان به‌هه‌مان ئاست‌و شێوازه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان‌و به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانی زانستیانه‌ی پیشه‌ییانه‌ی واقیعیانه، به ڕه‌چاوكردنی دۆخی توانا مرۆیی‌و ماددییه‌كانی فه‌رمانگه‌كان.
3ـ له داڕشتنی پلانی ساڵی داهاتوودا زیاتر بایه‌خ به ته‌كنه‌لۆجیا بدرێت له به‌ڕێوه‌بردنداو له بوارێكی فراوانی كاركردندا به‌كاربهێنرێت.